PM:12:55:12/05/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیمبلی بەباشترین
یاریزانی خولی فەڕەنسا و مباپێش باشترین یاریزانی فەڕەنسی لە دەرەوەی خولی وڵاتەکە
هەڵبژێردرا.
یەکێتی یاریزانە
پیشەگەرەکانی خولی فەڕەنسا خەڵاتی باشترینەکانی خولی وڵاتەکەی کرد و تێیدا یانەی
پاریس سان جێرمان پشکی شێری بەرکەوت و مباپێش بەباشترین یاریزانی فەرەنسا دیاریکرا
لە دەرەوەی وڵاتەکە.
لە ئاهەنگەکەدا کە شەوی
رابردوو بەڕێوەچوو، عوسمان دیمبلی گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە بەباشترین یاریزان
دیاریکرا، دێریزێ دۆویش بەباشترین یاریزانی لاو هەڵبژێردرا، هەردوو یاریزانەکەش لە
ریزەکانی پاریس سان جێرمان یاریدەکەن.
هەروەها، لویس ئینریکی
راهێنەری پاریس بەباشترین راهێنەری ساڵ هەڵبژێردرا ئەویش پاش سەرکردایەتیکردنی
یانەکە و بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسا، خەڵاتی باشترین گۆڵچیش درا بە
لوکاس چیڤالیێری گۆڵچی یانەی لیل کە ئەم وەرزە لە 12 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی
راگرتووە و کێبڕکێکەی لە دۆنارۆما بردەوە.
لەلایەکی ترەوە، کیلیان
مباپێ بەباشترین یاریزانی فەڕەنسی هەڵبژێردرا کە لە دەرەوەی خولی فەڕەنسا
یاریدەکات و کێبڕکێکەی لە یاریزانان، ویلیام سالیبا و کۆندی و مایک مانیان و میشێل
ئۆلیس بردەوە.