لێدوانی سلۆن و ئارتێتا پاش یارییەکەیان

AM:11:15:12/05/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت دوپاتیکردەوە نیگەرانی هاندەران لە ئارنۆڵد ئاساییە و ئارتێتاش ئاستی تیپەکەی بە خراپ ناوزەند کرد.

پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ئارسناڵ، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، هەرچەندە پاڵەوانبوونیان یەکلاکردووەتەوە بەڵام زۆر خۆشحاڵن بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ئارسناڵ یارییان کردووە، لە کۆتاییەکانی تایمی دووەم نزیک بوونە لە بردنەوە بەڵام بەداخەوە بۆیان رووی نەداوە.

سەبارەت بە وتنەوەی درووشم لە دژی ئارنۆڵد لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی لیڤەرپولەوە وتی: باشی ژیان لە ئەوروپا ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بۆچوونی خۆی دەرببڕێت، ئەمە لە لیڤەرپوڵیشدا ڕاستە و هەندێک کەس لە ترێنت توڕە بوون، بێگومان هەندێکیش لە یاریگاکەدا هەبوون کە دڵخۆش بوون بۆی، وە بینیت چەپڵەیان بۆ ترێنت دەدا.

لەلایەکی ترەوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، لەبەر ئەوەی لە سەرەتا بە ئاستێکی خراپ دەرکەوتن ناڕازی بوو لە تیپەکەی و دووربوون لە ئاستی راستەقینەی یانەیەکی وەک ئارسناڵ بەڵام لە تایمی دووەم ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە.

ئارتێتا کە زۆر بە توڕەیەوە دەردەکەوت، باسی لەوەشکرد، ئەو داوای لە یاریزانەکانی کردووە خۆیان هیلاک بکەن و کار بکەن بەرامبەر لیڤەرپول لە تایمی دووەمدا نەک کاردانەوەیان هەبێت بۆ ئاستە خراپەکەیان.

وتیشی: لە خولێکدا سەرکەوتن یان دۆڕان هەیە، کاتێکیش لە بردنەوەی نازناوەکە بێهیوا دەبیت، وەرزی داهاتوو هەوڵدەدەیت بۆ بەدەستهێنانی جامەکانی تر، ئەمە ئەو ئاستەیە کە لە ئارسناڵ چاوەڕوان دەکرا و بەڵام لەم یارییەدا لەو ئاستەدا نەبووین، پێموایە ئاستمان جێگەی قبوڵ نەبوو.