PM:08:32:30/04/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤاردی نایەوێت لە چامپیۆن شیپ یاریی بکات
و پێیوایە دەتوانێت لە پریمەر لیگ بەردەوامبێت.
جیمی ڤاردی ئینگلیزی، یاریزانی ئێستای
یانەی لیستەر سیتی لە چەند رۆژی رابردوو دوای 13 ساڵ بەردەوامبوون لەگەڵ ئەو
یانەیە وازهێنانی خۆی لە کۆتایی وەرز راگەیاند.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرت،
ڤاردی نایەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆن شیپ یاریی بکات، یەکێک لە هۆکارەکانیش
ئەوەیە نایەوت رووبەرووی لیستەر ببێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە
پێیوایە هێشتا توانای یارییکردنی هەیە لە پریمەر لیگ، هەرچەندە تا ئێستا لەگەڵ هیچ
یانەیەک نەگەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام یارییکردن لە وەرزی داهاتووی پریمەر لیگ
یەکێکە لە بژاردەکانی ئەو یاریزانە.
ڤاردی تەمەنی 38 ساڵە و نرخی لە بازاڕی
گواستنەوەی یاریزانان تەنیا یەک ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ لیستەر سیتی بەشداری 497
یاریی کردووە و خاوەنی 198 گۆڵ و 69 ئەسیستە.