بایرن میونشن رێز لە بیکنباوەر دەگرێت

PM:04:39:30/04/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن رێز لە بیکنباوەر دەگرێت و گۆڕەپانێکی نزیک یاریگاکەی دەکات بە ناوی ئەو ئەستێرەیەوە.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووشەممەی داهاتوو رێزلێنانێکی تایبەت لە فرانز بیکنباوەری ئەستێرەی مێژوویی یانەکەیان دەگرێت بە ئامادەبوونی هاندەرانی یانەکەیان.

یانە ئەڵمانییەکە گۆڕەپانێکی نزیکی یاریگای یانەکەیان کە ئالیانز ئارینایە دەکات بە ناوی بیکنباوەر و ناونیشانی شوێنەکەش بە فرانز بیکنپاوەر پلاتز فایڤ ناو دەنرێت تا بناسرێتەوە.

بڕیارە سەرەتای داهاتوو ئەو چالاکییە ئەنجامبدرێت کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی یارییەکانی هەفتەی داهاتووی خولی ئەڵمانیا و ئەگەری زۆرە لەو کاتەدا یانە ئەڵمانییەکە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی مسۆگەر کردبێت.

بیکنباوەر یەکێکبووە لە ئەفسانە مێژووییەکانی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن و لە ساڵی 2024دا کۆچی دوایی کرد، خزمەتە گەورەکانیشی بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئەو یانەیە بەو شێوەیە رێز لە کارەکانی بگرێت.

خ . ک