PM:11:20:27/04/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی کێبڕکێی
گواستنەوەی یەڵدزی بەهێز کردووە و یۆڤانتۆس
100 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
پێگەی کاوتئۆفساید، یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی کینان یەڵدزی ئەستێرەی یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی هاتووەتە سەرهێڵ، بەڵام چەندین یانەی دیکەش کێبڕکێی دەکەن.
پێگەکە
دوپاتیکردووەتەوە، پێش بلوز، هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول و ئارسناڵ چاودێری هێرشبەرە
تورکییەکەیان کردووە و پرسیاریان لە کەسە نزیکەکانی کردووە بە مەبەستی خواستی ئەو
یاریزانە بۆ یارییکردن لە ئینگلەتەرا.
باسی لەوەش کردووە، کینان
و یۆڤانتۆس ئارەزووی بەردەوامی کاروانەکەیان دەکەن، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت
بڕوات خانمە پیرەکە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.
کینان یەڵدز تەمەنی 19
ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە، لەم وەرزەدا بەشداریسێ هەزار و 45 خولەکی لە یارییەکاندا کردووە،
خاوەنی هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستە.