گریلیش لە چەند یانەیەکی گەورە داواکراوە

PM:11:06:27/04/2025

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گریلیش لە چەند یانەیەکی گەورە داواکراوە و مان سیتی ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

پێگەی کاوتئۆفساید رایگەیاند، مان سیتی لە وەرزی داهاتوو وەک یاریزانێکی گرنگ سەیری جاک گریلیش ناکات، ئەستێرە ئینگلیزییەکەش نیازی جێهێشتنی یانەکەی هەیە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانەکانی نۆتینگهام فۆرێست و نیوکاسڵ و تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا کە سەرجەمیان لە ئینگلتەران هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لە هاوینی داهاتوو.

پێگەکە باس لەوە دەکات، لە سیتیزن رێز لە تواناکانی گریلیش دەگیرێت، بەڵام وەک پێویست لە پلانەکانی گواردیۆلا جێگای نابێتەوە، لەبەر ئەوە رەنگە بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.

هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەکە بە درێسی سیتیزن بەشداری 155 یاریی کردووە، خاوەنی 17 گۆڵ و 23 ئەسیستە، گرێبەستیشی لەگەڵیاندا لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.