گواردیۆلا: بە گشتی ئەم وەرزەمان باش نەبوو

PM:10:20:27/04/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بە گشتی ئەم وەرزەیان باش نەبووە و بە ناوی خۆی و یانەکەی پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەکەن.

دوای بردنەوەی مانچستەر سیتی لە نۆتینگهام و گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن رایگەیاند، پێش ئەوەی دەست بە قسە بکات، بەناوی خۆی و یانەکەی پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەکەن کە لەم وەرزەدا نازناوی پریمەرلیگیان بەدەستهێنا.

وتیشی: وەرزەکە باش نەبوو، بەڵام ئەگەر سەرکەوین و جامەکە ببەینەوە بێگومان کەمتر خراپ دەبێت، بەڵام ئەوە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە وەرزەکە باش نەبووە، یانەکە دەبێت بڕیاری دروست بدات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو باشتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فۆدین یاریزانێکی سەرسوڕهینەرە، هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بووە، هەروەها کۆڤاسیچ لە باشترین فۆرمی خۆیدایە و یاریزانێکی نایاب و ئارامە.

باسی لەوەشکرد، سوپاسی هەیە بۆ هەوادارانیان، دەزانێت گەیشتن بە وێمبڵی چەندە قورسە، بە تایبەت نرخی بلیتەکان و گەشتکردن، هیوادارە لە یاریی کۆتاییشدا لەگەڵیانبن.