سلۆت باسی بردنەوەی نازناوەکە دەکات

PM:09:49:27/04/2025

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت رایگەیاند هەستێکی نایابیان هەیە و پێش یارییەکە پەیمانیان دابوو کە بە هیچ شێوەیەک نابێت شکست بهێنن.

ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول دوای بردنەوەیان لە لیڤەرپوول و بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ وتی: نازناوەکە هەستێکی نایاب و ناوازەیە، زۆر شتم هەیە بۆ وتن، بەڵام دەمەوێت سوپاسی خۆم بۆ هەموو هاندەرانی لیڤەرپوول دەرببڕم.
سلۆت وتیشی: پێش یارییەکە پەیمانێکمان دا کە خۆمان لە دۆڕان بەدوور بگرین، کاتێک بە پاسەکە دەگەیشتین، جەختم لەسەر یاریزانەکان کردەوە کە هیچ بوارێک بۆ شکست نییە.
دەشڵێت: بێگومان وتم تۆتنهام دەتوانێت شتەکان قورس بکات، بەڵام جارێکی دیکە سوپاسی هاندەرەکانمان دەکەم، گەشتەکە ناوازە بووە، سوپاسی من تەنها بۆ یاریزانەکان نییە، بەڵکو بۆ هەموو هاندەران و هەموو خەڵک و هەموو ئەوانەی کە لیڤەرپوولیان خۆشدەوێت، هەروەها ئەو ستافەی کە بە درێژایی کارەکانم یاوەرم بوون.
سلۆت جەختی لەوە کردەوە، بێگومان هەر یاریزانێک زۆر پێی خۆشە ئاهەنگ بگێڕێت بۆ بەدەستهێنانی نازناو، با لەبیریان نەچێت کە ئەمە دووەم نازناوی لیڤەرپوولە لە ماوەی ٣٥ ساڵدا.