جامی یەكێتی ئینگلتەرا.. مان سیتی گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:08:32:27/04/2025

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە نۆتینگهامی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی و نۆتینگهام فۆرێست رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، سیتی هەر لە دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی دوو لە رێگەی ریکۆ لویس گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، سیتی زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای لابوو، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو، لە خولەکی 51 گڤاردیۆل گۆڵی دووەمی سیتی هێنایە بەرهەم، ئەو گۆڵەش گۆڵی یەکلاکەرەوەی یارییەکە بوو.

سەرەنجام سیتیزن یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاریی کۆتاییشدا سیتی رووبەڕووی کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.