پیۆلی: بۆ پاڵەوانبوون دەجەنگین

AM:11:51:27/04/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە بۆ پاڵەوانبوون دەجەنگن و سەلامەت بوونی رۆناڵدۆشی راگەیاند.

پاش بردنەوەیان لە یۆکۆهامای ژاپۆنی و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نەسڕ رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەرکی داهاتوویان، لە یانەیەکی بەشیان بردووەتەوە کە خاوەنی هێڵێکی ناوەندی بەهێزە و دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی.

وتیشی: ئێمە حەوت مانگە بۆ ئەم پاڵەوانێتییە دەجەنگین، ئێستاش کاتی ئەوەیە خۆمان بە تەواوی بسەلمێنین و بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەین.

نەشیشاردەوە، کەش و هەوای یارییەکە کاریگەری لەسەریان هەبووە و هیوادارە لە یارییەکانی داهاتوو یاریزانەکانی زیاتر بەو کەشە رابێن، ستایشی رۆڵی هاندەرانی لە یاریگادا کرد و جەختی لەسەر ئەوەکردووە بوونی هاندەران پاڵنەرێکی زۆر باشە بۆ ئەوان.

وتیشی: جۆن دووران یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و یارییەکی نایابی ئەنجامداوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش هیچ پێکانێکی نییە و بۆ یاری داهاتوو ئامادەیە.