AM:11:27:27/04/2025
616 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک یەکەم راهێنەری ئەڵمانیە نازناوی
جامی شا بەدەستبهێنێت و مباپێ و یامالیش ئاماری نوێیان تۆمارکرد.
دوای تەواوبوونی یاری کلاسیکۆی جامی شای
ئیسپانیا کە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە کۆتاییهات، چەندین ئاماری نوێ لەو یارییەدا
تۆمارکران.
هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە
بووە یەکەمین راهێنەری ئەڵمانی لە مێژوودا کە بتوانێت نازناوی جامی شای ئیسپانیا
بەدەستبهێنێت، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدریدیش یەکەمجار بوو لە یاری
کۆتایی جامی شای ئیسپانیا تووشی شکستبێت.
جگە لەوەش دووەمجاربوو لە مێژوودا
کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای
ئیسپانیا بچێت دوو تایمی زیادکراو، پێشتر لە ساڵی 2011 رویداوە و ریاڵ مەدرید
نازناوەکەی بردووەتەوە.
هەردوو یانەکەش زۆرترین جار گەیشتونەتە
یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەشێوەیەک کە بەرشەلۆنە 43 جار چووە و ریاڵ
مەدریدیش 41 جار بەشداری یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی کردووە.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیش ژمارەی
گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 34 گۆڵ و دووەم یاریزانە لە مێژوودا بتوانێت لە
یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات، لامین یامالیش چوارەم
یاریزانە لە مێژووی بەرشەلۆنە بتوانێت لە سێ کلاسیکۆی بەدوای یەکدا بەشداری بکات
لە سێ گۆڵدا.
خ . ک