AM:09:01:27/04/2025
9360 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناوبژیوان هۆکاری کارتە سورەکانی ریاڵ مەدرید
روونکردەوە و سزایەکی قورس چاوەڕێی رۆدیگەرە.
شەوی رابردوو بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە دوو گۆڵ لە ریاڵ مەدریدی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، لە
یارییەکەدا لە خولەکەکانی کۆتایی، ریکاردۆ دی بۆرگۆس فاوڵێکی دژی مباپێ کرد و
ئەوەش وایکرد یاریزانانی ریاڵ مەدرید توڕە ببن و کاردانەوەیان دژی ئەو کارە هەبێت
و پاش یارییەکەی سێ یاریزانی ئەو یانەیە کاتی سوریان پێدرا.
پاش یارییەکە ناوبژیوانە باسکییەکە لە راپۆرتی یارییەکەدا وتویەتی: لە خولەکی 120 ئەنتۆنیۆ رودیگەر بە کارتی سوور دەرکرا بەهۆی ئەوەی شتێکی لە
ناوچەی تەکنیکیەوە فڕێدا بەبێ ئەوەی بگاتە لام، رەفتاری شەڕانگێزی نیشاندا و لەلایەن
چەند ئەندامێکی ستافی ڕاهێنەرایەتییەوە ڕێگری لێکرا.
چاوەڕی دەکرێت بەهۆی ئەو رەفتارەوە بەرگریکارە
ئەڵمانییەکەی ریاڵ مەدرید کە قاڵبی سەهۆڵی بەرەو ناوبژیوان هاویشت، تووشی سزایەکی
قورس بێتەوە کە خۆی لە چوار بۆ 12 یاریدا دەبینێتەوە.
لەلایەکی ترەوە، ناوبژیوانەکە دوپاتیکردوەتەوە،
بەهۆی ئەوەی رەخنەی لە بڕیارێکی گرتووە و چەند مەترێک چووەتە نێو یاریگاوە کارتی
سوری بە رووی لۆکاس ڤاسکێزدا بەرزکردووەتەوە.
جود بێلینگهامیش بەهۆی ئەوە کارتی سوری پێدراوە
بەشێوەیەکی شەڕانگێزانە روبەڕووی هاتووە و بەشێک لە هاوڕێکانی رێگرییان لێکردووە.