گواردیۆلا: دەگەرێنەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان

PM:04:26:26/04/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند بەدڵنیاییەوە دەتوانن بۆ وەرزی داهاتوو بەباشی بگەڕێنەوە سەر رێچکەی بردنەوەی نازناوەکان.

پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەرووبونەوەی نۆتینگهام فۆرێست وتی ئاستمان لەم وەرزەدا و ئەنجامە خراپەکانمان وانەیەکی گەورەی فێرکردم.

وتیشی دڵنیام وەرزی داهاتوو دەتوانین بگەڕێنەوە بۆسەر رێچکەی بردنەوەی نازناوەکان و متمانەیەکی تەوام بە یانەکەم هەیە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە سەبارەت بە ئاستی نۆتینگهام جەختی لەوەکردەوە یانەیەکی باشن و پێویستە بە وریاییوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد بارودۆخی رۆدری زۆرباشە و لە قۆناغی کۆتایی وەرگرتنی چارەسەرەکانیدایە و بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

پیپ گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد کە یاریزانەکانی هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆئەوەی بتوانن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو بەشداری بکەن و هەموومان تامەزرۆین بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجە.

لە کۆتاییدا گواردیۆلا جەختی لەوەکردەوە بۆ وەرزی داهاتوو کارگێری یانەکەی گۆڕانکاری بەرچاو لەیانەکەدا ئەنجام دەدات کە بەدڵی تەواوی هاندەران دەبێت.