تیباس هێرشی کردە سەر پێرێز

AM:10:35:26/04/2025

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباس بێدەنگی شکاند و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ریاڵ مەدرید.

شەوی رابردوو، یانەی ریاڵ مەدریە بەهۆی کاردانەوەکانی دژی ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ ئەنجامدانی ئەو یارییەی خستە مەترسییەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی رۆژنامەکانی جیهان سەرقاڵی ئەو کاردانەوانە بن و هەریەکەو بە شێوەیەک باسی بکات.

خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هیرشی کردە سەر فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید و نوسیویەتی، ئەمە تۆپی پێ نییە بەڵکو دەستبەسەراگرتنی دەسەڵاتە.

تیباس بێ ئەوەی ناوی پێرێز بهێنێت، دەڵێت، ئەو حەزی لە تیباس نییە چونکە ئەوەی کە دەیەوێت بۆی ناکات و حەزی لە چێفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا نییە چونکە ئەویش داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ ناکات.

دوپاتیکردووەتەوە کە ئەو کەسە لۆزانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و تەنانەت شیکەرەوانی وەرزشی خۆشناوێت چونکە بە دڵی ئەو ئیش ناکەن و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ ناکەن.

رونیشیکردووەتەوە کە تەنانەت ناشیەوێت چاکسازی ناوبژیوانی بەڕێوەبچێت چونکە بەو شێوە نییە کە ئەو دەیەوێت، ئەوان هێندە بێباکن بەشداری کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی ناکەن و راهێنانیشیان لە یاریگای لاکارتوخا ئەنجام نەدا.

لە کۆتاییدا ئاشكرایکرد کە ئەوان ناڵێن بەشداری یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ناکەن چونکە دەزانن سزا قورسەکە چاوەڕێیان دەکات کە چی فشار دروست دەکەن لەسەر ناوبژیوان.

خ . ک