بڵاوکراوەی فەرمی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە کلاسیکۆ

PM:09:46:25/04/2025

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریال مەدرید پێیوایە ناوبژیوانان هەڕەشە لە یانەکەیان دەکەن و پالانگێری بەرامبەریان دەگرنەبەر.

یانەی ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی رایگەیاند، سەرجەم ئەو لێدوانانەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی 25ـی نیسان لەلایەن ناوبژیوانانی کلاسیکۆ درا لەلایەن ریال مەدرید قبوڵ نەکراون.

لێدوانەکانیان بەشێوەیەکی لەناکاو سەرنجی بۆ ئەو ڤیدیۆ کلیپانە راکێشاوە، کە لەلایەن کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بڵاوکراوونەتەوە، کە کەناڵەکە لەسەر بنەمای ئازادی رادەربڕین دامەزراوە.

بە خۆویستانە 24 کاتژمێر پێش لە یاریی کۆتایی و بەرامبەر یەکێک لە یانەکانی یاریی کۆتایی دراون و جارێکی دیکە دووژمنایەتییەکی پێشوەختەی ناوبژیوانان بە ئاشکرا بەرامبەر ریال مەدرید نیشاندەدەن.

ریاڵ مەدرید دەشڵێت: لەوەش سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە، بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز کە ئاماژە بۆ یەکێتی ناوبژیوانان دەکات، بەکارهێنران بۆ راگەیاندنی رێوشوێنی پلانگێڕی یاخود رێکارێک کە زۆرینەی بنەماکانی دادپەروەری بێلایەنی پێشێل دەکات، ئەمەش تەنیا چەند کاتژمێرێک بەر لە رووداوێکی گرنگی تۆپی پێ روویدا کە سەرنجی ملیۆنان کەس بۆخۆی رادەکێشێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش نوسراوە کە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شتانەی روویانداوە، ریال مەدرید هیوادارە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنە دەستەی ناوبژیوانانی پەیوەندیدار بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکەن و رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە ناوبانگی ئەو دامەزراوانەی کە نوێنەرایەتییان دەکەن.