PM:09:32:25/04/2025
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دکتۆرێکی مارادۆنا پێیوایە کەمتەرخەمی و
پشتگوێخستنی رێنماییەکان لە لایەن ئەفسانەکەوە بەشێکبوون لە هۆکاری مردنی.
ئاشکرایە حەوت
پزیشک بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە مردنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆناچەند دادگاییەک کراون، تا ئێستاش کەیسەکە
بە تەواوی یەکلا نەبووەتەوە.
بەپێی وتەی داواکاری گشتی، حەوت پزیشک کە چاودێری تەندروستی
مارادۆنایان دەکرد، تۆمەتبارکراون بەوەی کە چاودێرییەکی پێویستیان نەکردووە، ئەمەش
بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی مارادۆنا.
ڕۆدۆلفۆ بێنڤێنوتی، کە سەرپەرشتی نەشتەرگەری مارادۆنای دەکرد دەڵێت: بەزەحمەتباوەڕم بە مارادۆنا هێنا کە پێش نەشتەرگەرییەکەی سی تی سکانی بۆ بکرێت.
دەشڵێت: مارادۆنا نەخۆشێکی زۆر سەخت بووە
و یاخی بووە لە قسەکانیان، هەروەها بەردەوام ئەو رێنماییانەی پێیدراوە پشتگوێی خستووە،
ئەوەش یەکێک بووە لە هۆکارەکان بۆ خراپبوونی بارودۆخی و مردنی.
وتیشی: مارادۆنا هەمیشە دەیویست بە
زووترین کات نەخۆشخانە جێبهێڵێت، هەروەها دوی نەشتەرگەرییەکان توانای چاوەڕوانی
نەبوو لە نەخۆشخانە، ئەوەش بۆ ئەو خراپ بوو.