AM:10:38:24/04/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی
رایگەیاند نیگەرانە لە ئەنجامی یارییەکە و کۆنسێساویش وتی شێوازی یاریکردنی بە
کۆمەڵی یاریزانەکانم بەدڵ بوو.
سیمیۆنی
ئینزاگی پاش شکست هێنانیان بەرامبەر ئەیسی میلان ئاماژەی بەوەکرد لە تایمی یەکەمدا
ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە هەلی گۆڵی باشیان دروستکردووە بەڵام تایمی دووەم زۆر
خراپبون.
ئاماژەی
بەوەشکرد ئێستا لە ڕکابەریکردنی نازناوی خولی ناوخۆی و خولی یانە پاڵەوانەکان لە
قۆناغێکی باشدان و پێویستە ئەم شکستە کاریگەری گەورەییان لەسەر دروست نەکات.
ئینزاگی ئەوەی
ئاشکراکرد کە ئەیسی میلان یانەیەکی باشە و کوالێتی یاریزانەکانی زۆر نایابە
پیرۆزبای سەرکەوتنیان لێدەکات.
لەلایەکترەوە
کۆنسێساو وتی وردەکارییە بچووکەکان گرنگن شێوازی تیپەکەم و ئەو یەکگرتووییەی یاریزانەکان
لە هەردوو هێڵی بەرگری و هێرشبردندا نیشانیاندا بەدڵم بوو.
وتیشی لە خولەکەکانی
یەکەمدا وەک پێویست نەبووین، بەڵام گۆڵمان تۆمارکرد و لە هەندێک بواردا باشتر بووین
و لە گێمی دووەمدا ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد و شایستەی بردنەوە بووین.
راهێنەرەکەی
رۆسۆنێری ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هیچمان نەبردووەتەوە، دەبێت یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە
ئەنجام بدەن و لەوێش بەهەمان ئاست دەربکەون بۆئەوەی بتوانین نازناوەکە
بەدەستبهێنین.