نەسڕ 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی سێ یاریزان تەرخانکردووە

PM:02:08:20/04/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕ 400 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا هەریەکە لە ڤینیسۆس و کایسیدۆ و گابرێل بگوازێتەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی یانەی نەسڕ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا یانەیەکی باش دروست بکەن و بتوانن ڕکابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان بکەن.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یانە سعودییەکە 400 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا خەرجی بکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە نەسڕ ئامادەیە هەریەکە لە ڤینیسۆس جۆنیۆر لە ریاڵ مەدرید و مۆیسیس کایسیدۆ لە چێڵسی و گابرێل ماگالاش لە ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

ڤینیسۆس دەمێکە لە پلانی یانە سعودییەکە دایە و دەیانەوێت سوود لە ناکۆکی یاریزانەکە وەربگرن لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بە نرخێکی باش بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لەهەمان کاتدا کڕینی کایسیدۆ بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەراستە و گابرێلیش بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییە، چونکە نەسڕ دەیەوێت لەسەرجەم پێگەکانی یاریگا بەهێزبێت.


چۆمان سدیق