AM:09:05:20/04/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
- لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە زەحمەت و بە
گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کۆڵومبوس هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەمریکا، کۆڵومبوس
کرۆ میوانداری ئینتەر میامی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میوان باشتر بینران و
لە خولەکی 30 لە رێگای کرێماسچی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە
کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کۆڵومبوسی خاوەن یاریگا بە
تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان برد،
بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و سەرەنجامیش یارییەکە بە
گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی کۆتایی پێهات.
لە ئێستاشدا ئینتەر میامی 18 خاڵی هەیە لە
پلەی سێیەم دێت و یارییەکی لە یانەکانی تر کەمتر ئەنجامداوە.