ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول پێش یاریی لیستەر سیتی وتی: من یەک یاری لە یەک کاتدا ئەنجام دەدەم و بیر لە ئەگەری دەرئەنجامەکان ناکەمەوە، دڵنیام باوەڕیان پێم هەیە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە.
دەشڵێت: هەموو ژیانم بەو شێوەیە، زۆر ئاوڕ لە دواوە نادەمەوە و زۆریش چاو لە پێشەوە ناکەم، خەڵک هەمیشە پێمدەڵێن چێژ لە شتەکان وەربگرە بەڵام من تەنیا ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە کە لە یاریی داهاتوو بردنەوە تۆمار بکەم.
وتیشی: ئەوەندە ماوەی لە تۆپی پێدام ڕۆژ بە ڕۆژ ڕاهاتووم و ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵ دەدەم کاریگەری دروست بکەم، من بەو شێوەیەم بۆیە دەمەوێت ئەو بیرکردنەوە لە یانەکە رەنگبداتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بیرکردنەوەکانی وەک هەمیشە لەسەر لیستەر و تیپەکەمانە و کار لەسەر ئەوە دەکات کە چۆن بتوانێت لیڤەر بەرەوپێش ببات و چی باشتر بکات، بۆیە ئێستاش بە هەمان شێوە بەردەوامە.