خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بە زەحمەت لە مۆنزای بردەوە

PM:10:15:19/04/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە زەحمەت و بە گۆڵێکی ماکتۆمینای شکستی بە مۆنزا هێنا و بە شێوەیەکی کاتیی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەر یەکسانکردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 33ـی خولی ئیتاڵیا، ناپۆلی دووەمی ریزبەندیی بووە میوانی مۆنزای کۆتایی ریزبەندیی.

تایمی یەکەم، ناپۆلی چەندین هەلی گۆڵی گەورەی دروستکرد، بەڵام سەرجەمیان بێ ئاکامبوون و بەرگری بەهێزی مۆنزا وەڵامی هێرشەکانی لوکاکۆ و یاریزانەکانی دیکەیان دەدایەوە.

لە تایمی دووەم، سیناریۆی یارییەکە بە هەمان شێوە درێژەی کێشا تا لە خولەکی 72 سکوت ماکتۆمینای بە ئەسیستی راسپادۆری تاکە گۆڵی یارییەکە و بردنەوەی ناپۆلی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بەو گۆڵەی ماتکۆمینای لە سودی ناپۆلی کۆتایی هات، بەو ئەنجامە تیپەکەی کۆنتی بە شێوەیەکی کاتیی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگ یەکسانکردەوە بەڵام بە جیاوازی گۆڵ پلەی دووەمیان گرتووە.