PM:09:23:19/04/2025
704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رافینیا لە پێشەنگی بەربژێرانی براوەی باڵۆن دۆرە و و
یاریزانانی بەرشەلۆنە پشکی شێریان بەرکەوتووە.
پێگەی سکۆر 90، لیستێکی پێنج یاریزانیی بڵاوکردەوە،
تیاتیدا بەربژێرانی براوەی باڵۆن دۆری 2025ـی دیاریکردووە، یاریزانانی بەرشەلۆنە
لە لیستەکەدا پشکی شێریان بەرکەوتووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، رافینیای بەڕازیلی هێرشبەری یانەی
بەرشەلۆنە لە پێشەنگی لیستەکە دەبیندرێت، پێدری و لامین یامالی هاوتیم لە یانە
کەتەلۆنییەکە پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتووە.
لە پلەی چوارەمدا محەممەد سەڵاحی میسری یاریزانی
لیڤەرپوول دەبیندرێت، ئەو هێرشبەرەی رێدز دابەزینێکی بەرچاوی لە لیستەکە بە خۆیەوە
بینیوە، بەڵام عوسمان دیمبلی یاریزانی پاریس سان جێرمان هاتووەتە پێشەوە و پلەی
پێنجەمی گرتووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، هیچ یاریزانێکی ریاڵ مەدرید لە پێنج
بەربژێرانی براوەی باڵۆن دۆر نابیندرێن، لە کاتێکدا چەند مانگێک پێش ئێستا کیلیان
مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر لە پێشەوەی ریزبەندییدا بوون.