PM:05:44:19/04/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس
رایگەیاند پاش دوورخستنەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی عێراق بارودۆخی باشنیە.
کاساس
دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق، لە یەکەم کاردانەوەیدا لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ مارکای وڵاتەکەی باسی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
و وتی : لە عێراق ئەگەر یارییەک بدۆڕێنیت هەموو شتێک وێران دەبێت.
وتیشی لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیال هێشتا هیوامان مابوو، چونکە دوو یاری مابوو بەڵام لە عێراق
نەریتی پەلەکردن هەیە، کاتێک یارییەک دەدۆڕێنی هەموو شتێک وێران دەبێت.
کاساس
جەختی لەوەکردەوە کە باش نیە و زۆر بێزارە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، پێویستە
بەردەوام بین.
راهێنەرە
ئیسپانییەکە وتیشی من پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزم لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
و هاندەران هەبوو، بۆیە خەم لە دوورخرانەوەم دەخۆم، خۆزگە باشتر هەڵسوکەوتیان
لەگەڵم دەکرد، بەداخەوە ناوبانگی منیان لە وڵاتانی کەنداو لەکەدار کردووە.
کاساس باسی
رەتکردنەوەی گرێبەستی کۆریای باشوور دەکات و وتی : من وەفادار بووم و کاتێک گرێبەستم
پێگەیشت لە کۆریای باشوور رەتمکردەوە، چونکە دەمویست پابەندی گرێبەستەکەم بم لەگەڵ
عێراق، پەیوەندیم لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێ و هاندەرانی عێراق راستەقینە بوو.
لەکۆتاییدا
خیسۆس کاساس ئاماژەی بەوەکرد فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە بابەتی باج هەڕەشە لە
من دەکەن و منیان بە پابەند نەبوون بە گرێبەستەکەم تۆمەتبار کردووە.