PM:11:44:11/04/2025
412 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیۆلی بڕیاریداوە
نەسڕ جێبهێڵێت و گڵۆپی سەوزی بۆ راهێنەرایەتی رۆما هەڵکردووە.
بەپێی
زانیارییەکانی رۆژنامەی لا ڕیپبلیکا، یانەی رۆما دانووستانی لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نەسڕی سعودی کردووە،
راهێنەرەکەش گڵۆپی سەوزی بۆ پەیوەندیکردن بە گورەکانەوە هەڵکردووە.
یانەی رۆما
بە بارودۆخێکی باشدا تێناپەڕێت لەسەر دەستی کلاودیۆ رانێری، کارگێڕی یانەکەش چەند
ناوێکی دیاری خستووەتە پلانەکانی، لەوانە ئۆنای ئیمری و سیسک فابریگاس، بەڵام
پیۆلی لە پێشینەی کارەکانیانە.
رۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەکردووە، پیۆلی خواستی خۆی بۆ یانەی رۆما دووپاتکردووەتەوە و رەزامەندی
لەسەر سەرکردایەتی پلانەکانی داهاتووی ئەو یانەیە دەربڕیوە.
ئەوەشی
ئاشکراکردووە، رۆما ئارەزوو دەکات لە ئێستادا پیۆلی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات،
بەڵام راهێنەرەکە لە دۆخێکی هەستیاردایە لەگەڵ یانەی نەسڕ، لەگەڵ ئەوەشدا دوای
یاریی یانە سعودییەکە بەرامبەر ریاز زیاتر ئەم بابەتە رووندەبێتەوە.
بیلال کاکە