رۆناڵدۆ یانەیەک دەکڕێت و سعودییەکان هاوکاری دەکەن

PM:02:05:08/04/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ولاتی سعودییە پشیتوانییەکی بەهێزی رۆناڵدۆ دەکات لە کڕینی ڤالەنسیاو بەڕێوەبردنی ئەو یانەیە.

پاش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی داناوە هەنگاو بنێت بۆ پاش وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ بڕیاریداوە بچێتە نێو بواری بەڕێوەبردنی یانەکان.

رۆژنامەی سعودیە ریازی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە ماوەیەکی زۆرە چاودێری بارودۆخی یانەی ڤالەنسیای ئیسپانی دەکات و دەیەوێت سەرجەم پشکەکانی ئەو یانە بکڕێت و بەفەرمی خۆی خاوەن دارێتی بکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی وەرزشی وڵاتی سعودییە هەموو جۆرە هاوکارییەکی کریستیانۆ دەکەن بۆئەوەی ئەو یانە ئیسپانییە بکڕێت.

ئەستێرە پورتوگالییەکە دەزانێت ڤالەنسیا یانەیەکی مێژوویە و بەڵام لە ئێستادا بەدەست قەیرانی داراییوە دەناڵێنێت،

هەربۆیە ئامانجی ئەوەیە پاش ئەوەی بووە خاوەنی یانەکە سەردەمێکی نوێ بۆ ڤالەنسیا دروست بکات و چەندین یاریزانی ئاست بەرز بگوازێتەوە ریزی شەمشەمە کوێرەکان.

لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەستێرە پورتوگالییەکە لە کڕینی ڤالەنسیا ئەوە دەبێتە یەکەم کاری رۆناڵدۆ لە بەرێوەبردنی یانەیەکی گەورەی تۆپی پێ.


چۆمان سدیق