AM:10:13:25/02/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەکاپولکۆ کاسپەر رود و ماچاک و گۆڤین گەیشتنە قۆناغی دووەم و
کامیرۆن نوری ماڵئاواییکرد.
لە جامی ئەکاپولکۆ و لە قۆناغی یەکەمدا، کاسپەر روودی نەرویجی بەرامبەر ئارسەری
فەرەنسی یاریکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، کاسپەر روود بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و
سەرەنجام توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە و بگاتە
قۆناغی دووەم، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار، شەش بە سێ گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆماس ماچاک و دانێل ئالتمایەر بردنەوەیان بەسەر
مانچێک و کیکمانۆڤیچ بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
هەریەکە لە کامیرۆن نوری بەریتانی و هیجیکانای ئوستراڵی شکستیانهێنا
بەرامبەر تاینی چینی و گۆڤینی بەلجیکی و
ماڵئاواییانکرد.
خ . ک