PM:02:31:14/02/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی ماریا رایگەیاند میسی باشترین یاریزانی
مێژووی تۆپی پێیە و ئۆفەری سعودییەکانی رەتکردووەتەوە.
ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی پێشووی
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، بە
بێ هیچ گومانێک لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.
دی ماریا دەڵێت، تاکە رێگا بۆ ئەوەی کە من
و میسی پێکەوە یاری بکەینەوە ئەوەیە کە یەکێکمان پەیوەندی بە یانەی ئەوەی تر بکات،
بە دڵنیاییشەوە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا ئاسان نەبوو بەتایبەت دوای ئەوەی میسی
تووشی پیکانبوو.
لە وەڵامی لێدوانێکی رۆناڵدۆ کە وتبوی خۆی
باشترین یاریزانی مێژووە، دی ماریا دوپاتیکردەوە کە، هیچ سەری سوڕ نەماوە بەو
لێدوانانە چونکە اموەی چوار ساڵ یاری لەگەڵ کریستیانۆ کردووە و بەردەوام ئەو
قسانەی دووبارە کردووەتەوە، بەڵام جیاوازیەکە روونە و میسی هەشت باڵۆن دۆر و
نازناوێکی مۆندیال و دوو کۆپا ئەمریکای بەدەستهێناوە ئەوەش کردوویەتیە باشترینی
مێژوو.
دەشڵێت، لەلایەن سعودییەکانەوە چەند
ئۆفەرێکم پێشکەشکرا بەڵام سەرجەمیانم رەتکردەوە چونکە دەمویست لە ئەوروپا بەردەوام
بم لە یاریکردن، لەگەڵ هاوسەرەکەم بڕیارماندا ژیانی داهاتوومان لە پورتوگال بێت و
هەر لەوێش واز لە یاریکردن بهێنم.
خ . ک