سالیبا خەونی ئەوەیە درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت

PM:05:06:12/02/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سالیبا خەونی ئەوەیە درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت و ئارسناڵیش 100 ملیۆن یۆرۆی لەسەر فرۆشتنی داناوە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، ویلیام سالیبای فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات لە هاوینی ئەمساڵدا.

تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکە ماوەی چەند ساڵێکە خەون بە پۆشینی درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبینێت و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزابکات.

دەشڵێت، بەرپرسانی ئارسناڵ تا دوایین سات هەوڵی پارێزگاری کردن لە بەرگریکارە فەرەنسیەکە دەدەن سەرەڕای گرنگی پێدانی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەو یاریزانە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا ئارسنال ئامادەن بەرامبەر بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت بیگوازێتەوە، یەکێک لەو یانانەش ریاڵ مەدریدە کە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگریان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج.

خ . ک