PM:11:14:11/12/2024
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤان دایک رەتیکردەوە باس لە داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بکات و هیوادارە لەسەر ئەنجامە باشەکانیان بەردەوام بن.
ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە بە مانەوە یان رۆیشتن.
لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەنووسان پرسیاریان لەسەر چارەنووسی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ لێکرد، ڤان دایک دوپاتیکردەوە کە هیچ قسەیەکی نییە لەو بارەیەوە و هیچ وشەیەکی نییە بۆ وتن.
ڤان دایک ئاماژەی بەوەدا کە هیچ بابەتێک نییە باسی بکات لەسەر داهاتووی خۆی و تەنها چاوەڕێ دەکات ئەم وەرزە کۆتاییبێت بە باشترین ئەنجام.
لەسەر ئاستی یانەکەشی لەم وەرزەدا، ئەو یاریزانە هیوادارە لەسەر ئەنجامە باشەکانیان بەردەوام بن و سەرجەم ئەو ئامانجانەی کە هەیانە بەدەستیبهێنن لە کۆتایی وەرزەدا.
رونیشیکردەوە، محەمەد سەڵاح ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێیە و لە ئێستادا سەرنجی تەنها لەسەر پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزە و بیر لە هیچ بابەتێکی تر ناکاتەوە بەتایبەت نوێکردنەوە یان نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی.
خ . ک