دی برۆین دەچێتە دەرەوەی ئەوروپا بۆ یاریکردن

AM:11:39:11/11/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ دی برۆین واژۆبکەن.

لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو کیڤن دی برۆین لە خولی سعودیە داواکراوە و بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئەل یەومی سعودی بڵاویکردووەتەوە، سندوقی وەبەرهێنانی وڵاتەکە ئامانجی کڕینی ئەستێرەکانی ئەوروپایە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە دی برۆینی بەلجیکی لە 30 ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

لەهەمان کاتدا ئەستێرە بەلجیکییەکە لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی داهاتوودا هیچ کێشەیەکی نییە بۆ ئەوەی بچێتە خولی سعودی، سەرسامە بە هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە بۆ تۆپی پێ.

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی هاوینی ڕابردوو گفتوگۆی لەگەڵ یانەی نەسر و ئیتیحادەوە ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانچستەر سیتی ئامادەنەبووە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت ئەو گرێبەستە ئەنجام نەدراوە.

ئەستێرە 33 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 390 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 103 گۆڵ و 170 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باش پێشکەش بکات.