PM:06:10:09/11/2024
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەرید گەڕایەوە سەر رێڕەوی
سەرکەوتن و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە ئۆساسۆنا هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی
ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ و لەژێر بنمیچە داخراوەکە میوانداری ئۆساسۆنای
کرد.
تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید بە بەهێزی دەستی
پێکرد و لە رێگەی ڤینیسیۆس و بێلینگهام لە خولەکەکانی 34 و 42 دوو گۆڵیان
تۆمارکرد، بەڵام پێش ئەوە لە خولەکەکانی 20 و 30 رۆدریگۆ و میلیتاو بەهۆی پێکانەوە
یاریگایان جێهێشت، نیوەی یەکەمیش بەم شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، لوکاس ڤاسکێزیش بەهۆی
پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا، بەڵام مێرەنگێ لە ئاست بەرزی بەردەوامبوو تا لە
خولەکەکانی 61 و 69 ڤینیسیۆس دوو گۆڵی دیکەی خستە سەر خەرمانی گۆڵەکانی ریاڵ و
هاتریکی خۆی لە یارییەکەدا نوسیەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر
لە سودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و خاڵەکانیان گەیاندە 27 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی
جیاوازییەکەیان لەگەڵ بەرشەلۆنە کرد بە سێ خاڵ.
بیلال کاکە