AM:11:43:17/09/2024
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامۆس
لە پەیوەندیكردن بە خولی ئەمریكی و یاریکردن بۆ یانەی سان دێیگۆ نزیک دەبێتەوە.
رامۆس
وەرزی رابردوو لە ریزەكانی سیڤیەی ئیسپانی یاری دەكرد و لە كۆتایی وەرز ئەو
یانەیەی جێهێشت و ئێستا یاریزانێكی ئازادە، دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا
بکات ئارەزووی دەکات.
رۆژنامەی
ئاسی ئیسپانی رایگەیاند سێرجیۆ رامۆس لە پەیوەندیكردن بە خولی ئەمریكی نزیك
دەبێتەوە بە پرۆژەی یانەی سان دێیگۆ رازییە، ئەگەر لەسەر مەرجە کەسییەکان بگەنە
رێککەوتن رامۆس لە نزکترین کاتتدا گەشتی وڵاتی ئەمریکا دەکات.
سەرچاوەکەوە
ئاماژەی بەوەشكردووە، رامۆس گرێبەستی لەلایەن یانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و
بەڕازیل و مەكسیكەوە پێگەیشتووە، بەڵام هیچیان لە ئاست چاوەڕوانییەكانیدا نەبوون.
لەهەمان
کاتتدا ئەگەر رامۆس لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە بگاتە ڕێککەوتن، ئەوا دووبارە رووبەرووی
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر مەیامی دەبێتەوە.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە بەدرێژای کاروانی وەرزشی،
بەشداری لە 816 یاریدا کردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی 117 گۆڵ و 42 ئەسیست
تۆماربکات، بەیەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژوو دادەندرێت.