خولی ئیسپانیا... جیرۆنا و ڕیاڵ بیتس یەکسان بوون

AM:01:34:16/08/2024

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ڕیاڵ بیتس و جیرۆنا بە گۆڵێک یەکسان بوون و بلباویش نەیتوانی لە خیتافی بباتەوە.
لە یاریییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا ریاڵ بیتس لە یاریگای خۆیدا میوانداری جیرۆنای کرد.
لە تایمی یەکەم ریاڵ بیتس باشتر بینران و لە خولەکی نۆش لەڕێی بارتراوە بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم جیرۆنا باشتر هاتنەوە نێو یاریگا و زیاتر کۆنترۆڵی تۆپیان کرد، لە خولەکی 72ش گابریێل میسهۆی ئەنجامەکەی بۆ یانەکە یەکسان کردەوە و سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسانی گۆڵێک کۆتایی پێهات.
لە یارییەکی تریشدا ئەتلەتیک بلباو میوانداری خیتافی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێکی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.