هۆکاری شەڕەکەی نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا چییە؟

AM:10:31:03/08/2024

820 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەڕ و ئاژاوە لە نێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین دروستبوو ئەوەش پەیوەندی بە مۆندیالەوە هەیە.

دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەکە دروستبوو.

رۆژنامەکانیش هۆکاری دروستبوونی ئەو کێشەی نێوان یاریزانانی ئەو دوو هەڵبژاردەیە پەیوەندی بە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022ەوە هەیە کە ئەرجەنتین لە فەرەنسای بردەوە و بووە پاڵەوان.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ماوەی رابردوودا بەردەوام کێشە لە نێوان یاریزانان و هاندەرانی ئەو دوو هەڵبژاردەیەدا بوونی هەبووە، بە شێوەیەک کاتێک یاریزانێکی ئەرجەنتین بەرامبەر یانەیەکی فەرەنسی یاری بکات ئەوا هاندەرانی فەرەنسا بەردەوام لە یاریەکەدا دروشم دەڵێنەوە لە دژی.

جگە لەوەش لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا، ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی تانگۆ لە کاتی ئاهەنگێکدا قسە بە یاریزانانی فەرەنسا دەڵێت و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

خ . ک