یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای پێکانی ئاراوخۆی راگەیاند

PM:11:21:09/07/2024

592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای پێکانی ئاراوخۆی راگەیاند و میدیاکانی کەتەلۆنیاش دەڵێن دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئەوەی بەرشەلۆنە و میدیای کەتەلۆنیا لێی دەترسان بوو بە راستی یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای بە فەرمی پێکانەکەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ڕاگەیاند و یاریزانەکە ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە.

دوای پێکانەکەی ئاراوخۆ لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی کوپا ئەمریکا، هیوایەک هەبوو کە قورس نەبێت و بەرگریکارەکەی بەرشەلۆنە بتوانێت بەشداری یاری قۆناغی پێش کۆتایی هەڵبژاردەکەی بکات بەرامبەر بە کۆڵۆمبیا.

بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای راگەیندراوێکی کورتی لە ماڵپەری یەکێتییەکە بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیویانە: لە یاری چارەکی کۆتایی کوپا ئەمەریکای 2024 لە نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان و بەڕازیل، ڕۆناڵد ئاراوخۆ تووشی پێکان هات و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست دەرکەوتووە کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەیدا و کۆپا بۆی کۆتایی هاتووە.

پێش ئەمەش میدیاکانی کەتەلۆنیا بڵاویانکردەوە کە پێدەچێت ئاراوخۆ لانیکەم دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوی فەرمی یەکێتی ئۆرۆگوایش، بەڕێوبەرانی بەرشەلۆنە دەزانن لانی کەم یاریزانەکە لە پێش وەرزدا لە دەست دەدەن.