ئایا کیمیچ دەچێتە سعودیە؟

PM:12:04:02/05/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیمیچ لە لایەن ئەهلی سعودیەوە چاودێری دەکرێت و یاریزانەکەش تا ئێستا داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ڕاهێنەری ئەڵمانی، ماتیاس جایس، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی ئەهلی سعودیە، چاودێری ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەکات بە ئامانجی بەشداریکردنی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی ئەلشەرق بلومبێرگ ڕوونیکردەوە، راهێنەرەکەی ئەهلی جوشوا کیمیچی هاونیشتیمانی خۆی خستووەتە نێو بژاردەکانییەوە بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە ریزەکانیان.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، کیمیچ بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەهلی دادەنرێت بۆ ئەوەی تیپەکەیان رێکبخەنەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە لیستی یاریزانە بیانییەکان.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە کۆتایی دێت و تا ئێستا رەتیکردووەتەوە داهاتووی خۆی لەگەڵیاندا ئاشکرا بکات و دانوستانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش نەکردووە.