جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ.. عێراق شکستی هێنا بەرامبەر ژاپۆن

PM:10:50:29/04/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ عێراق بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی هێنا بەرامبەر ژاپۆن.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ژاپۆن باشتر بینران و دوو گۆڵیان لە رێگەی ماو هۆسۆیا و ریۆتارۆ لە خولەکەکانی 28 و 42 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی عێراق هەوڵی گەڕانەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ژاپۆن دۆڕاند.
لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان رووبەڕووی ئیندۆنیزیا بووەوە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک