تیاگۆ سیلڤا چێڵسی جێدەهێڵێت

PM:10:10:29/04/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیاگۆ سیلڤا رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە چێڵسی جێدەهێڵێت بەڵام ماڵئاوایی کۆتایی ناکات.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان گرتەی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری بەرازیلی یانەکەیان بڵاوکردەوە.

تیاگۆ سیلڤا لە ڤیدیۆکەدا ئاشکرایکرد، لە سەرەتاوە تەنیا بۆ یەک ساڵ پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد بەڵام چوار ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بوو کە ئەوەش شانازیەکی گەورەیە بۆی.

وتیشی: من بەشێکم لە خێزانی چێڵسی چونکە منداڵەکانم لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە یاریدەکەن و هیوادارم ببنە یاریزانێکی پیشەگەری گەورە تا خزمەت بەو یانەیە بکەن.

دەشڵێت، هەموو کارێک سەرەتا و کۆتایی هەیە و لە کۆتایی ئەم وەرزە چێڵسی جێدەهڵێم بەڵام ئەمە ماڵئاوایی کۆتایی نییە و هیوادارم لە داهاتوودا بۆ کارکردن بگەڕێمەوە یانەکە.

رونیشیکردەوە، سوپاسی هاندەران دەکات کە بەردەوام خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ دەربڕیوە و پشتگیریان کردووە، سەرەتای پەیوەندیکردنم بە چێڵسی قورس نەبوو چونکە وەک سەرکردەیەکی گەورە مامەڵەیان لەگەڵدا کرد.
خ . ک