محەمەد سەڵاح بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ نەکردووەتەوە

PM:09:15:29/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ نەکردووەتەوە و یانەکەش ئامادەن گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هەموو ئامانجێکیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاحی میسری ئیمزابکەن دوای ئەوەی لە هاوینی ساڵی رابردوودا سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەیان.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی زە ئەتلەتیک لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا رایگەیاند، محەمەد سەڵاح بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ نەکردووەتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، ئەستێرە میسریەکە دەیەوێت تا دوایی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە وەرزێکی تریشی ماوە لە یانەکەی بەردەوام بێت، ئەوەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ یانە سعودییەکان کە دەیانەوێت بیگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریانداوە دوایی کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەستێرە میسریەکە دەستپێبکەن بەمەبەستی رازیکردنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا چەند ساڵێکیتر چونکە لە پرۆژەی داهاتووی یانەکەیاندا بوونی هەیە.

محەمەد سەڵاح لە 2017ەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کردووە و 210 گۆڵ و 88 ئەسیستی هەیە لە 346 یاری یانەکەیدا، هەشت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک