ڤینگەر: پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی سەرەکی چامپیۆنز لیگە

PM:08:26:29/04/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینگەر دوپاتیکردەوە پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لو باریزیان دوپاتیکردەوە کە لە سەرەتای وەرزەوە وتویەتی یانەی پاریس سان جێرمان دەتوانێت ئەمو ەرزە بکاتە باشترینی خۆی.

ڤینگەر لە وەڵامی پرسیاری کام یانە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ، ئاشکرایکرد، پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی نازناوەکە چونکە ئاستێکی نایابیان هەیە.

وتیشی: پێویستە یانە فەرەنسیەکە هەموو هەوڵێک بدات تا لە یاریگای بروسیا دۆرتمۆند بردنەوە بەدەستبهێنێت تا لە یاری گەڕانەوەدا رووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبێتەوە.

دەشڵێت: کیلیان مباپێ و هاوڕێکانی لە یانەی پاریس سان جێرمان ئەوەندە توانایان هەیە کە بتوانن دۆرتمۆند تێبپەڕێنن و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بکەن.

خ . ک