یانە گەورەکان لەسەر سانچۆ شەڕیانە

PM:07:20:29/04/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن و یۆڤانتۆس کێبڕکێی گواستنەوەی سانچۆ دەکەن و مان یونایتدیش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ململانێیەکی گەرم هەیە لەسەر گواستنەوەی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی خواستن یاری بۆ بروسیا دۆرتمۆند یاری دەکات، لەنێو یانە گەورەکانی ئەوروپادا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چووەتە نێو ڕکابەرییەکەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یونایتد بکات و بە شێوەیەکی هەمیشەی سانچۆ بگوازێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەربڕیووە ئەمیش لە سەروبەندی هەوڵەکانی یانەکە بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکەیان و کێبڕکێکردنی نازناوەکان.

جادۆن سانچۆی تەمەن 24 ساڵان پاش ئەوەی کێشەکەانی لەگەڵ تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد گەیشتە لووتکە ریزەکانی یانەکەی بەشێوەیەکی خواستن جێهێشت رووی لە دۆرتمۆند کرد، لە 16 یاریدا توانیویەتی سێ گۆڵ تۆماربکات و دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.