بەرشەلۆنە چاوی لە گەڕاندنەوەی سیمۆنسە

PM:06:01:29/04/2024

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە چاوی لە گەڕاندنەوەی سیمۆنسە بۆ یانەکەی بەڵام توانی کڕینی نییە بەشێوەیەکی هەمیشەی.

چاڤی سیمۆنس بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیایە، بەڵام لە تەمەنی 15 ساڵیدا بەرشەلۆنەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، یەکێک بوو لەو بەهرەمەندانەی کە بەرشە نەیتوانی بیهێڵێتەوە، یاریزانەکە دەرفەتی زۆری نەبوو بۆ ئەوەی لە تیپی یەکەمی پاریس یاری بکات و دوو ساڵ پێش ئێستا بەرەو ئایندهۆڤن ڕۆیشت، بەڵام بەپێی بڕگەیەکی گرێبەستەکەی یانە پاریسییەکە گەڕاندیەوە تیپەکەی پاش ئەوەی لە خولی هۆڵەندیدا درەوشایەوە.

پاش ئەوەش یاریزانە دووبارە بە خواستن رووی لە لایپزیگ کرد، لە ئێستادا دووبارە لەگەڵ ئەو یانەیەشدا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، ئەمەش وایکردووە چەند یانەیەک چاویان لە گواستنەوەی بێت.

لە ئێستادا بەگوێرەی ئێل چێرینگویتۆش، هێشتا هەڵوێستی لویس ئێنریکی سەبارەت بە چاڤی ڕوون نییە و تا ئێستا پەیوەندی پێوە نەکراوە سەبارەت بە گەڕانەوەی، لایپزیگ توانای کڕینی هەمیشەیی نییە و دەیەوێت گرێبەستەکەی بە خواستن درێژ بکاتەوە، بەڵام لێرەدا ڕکابەرێکی گەورەی هەیە ئەویش بەرشەلۆنەیە.

بەپێی ئەم سەرچاوە ئیسپانییە، یانە کەتەلۆنییەکە پەیوەندی بە چاڤیەوە کردووە سەبارەت بە گەڕانەوەی و یاریزانەکەش ڕایگەیاندووە کە ئارەزووی لە یاریکردنە بۆ بەرشەلۆنە ئەگەر هەردوو یانەکە بگەنە ڕێککەوتن.

لە ئێستادا ئەوەی روونە بەرشەلۆنەش توانانی کرینی ئەستێرە هۆڵەندییە 21 ساڵانەکەی نییە، دەبێت چاوەڕێ بکرێت تا پاریس بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات سەبارت بە داهاتووی.