دوو هاندەری بەرشەلۆنە بەهۆی سوکایەتی بە ڤینی سزادەدرێن

PM:04:44:29/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو هاندەری بەرشەلۆنە کە لە کلاسیکۆ سوکایەتیان بە ڤینیسیۆس کردووە دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە لە دادگا.

ئەم دۆسیەیە لەلایەن سەرۆکی دادگای لێکۆڵینەوەی 18ی بەرشەلۆنە بەهۆی دروشمی ڕەگەزپەرستانە و سووکایەتیکردن بە ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تۆمارکراوە.

دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە دژی دوو هاندەری بەرشەلۆنە کردۆتەوە کە گوایە سوکایەتیی ڕەگەزییان بە ڤینیسیۆس کردووە لە کاتی یاری کلاسیکۆی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتجویچی تایبەت بە بەرشەلۆنە کە تێیدا ڕیاڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سەرچاوە نزیکەکان لەم کەیسەوە ئاژانسی هەواڵی ئی ئێف ئییان ئاگادارکردوەتەوە، بە داواکاری لالیگا، پێدەچێت ئەم دوو کەسە دەستگیرکراوە ڕووبەڕووی سزای قورس ببنەوە، لە لایەکی تریشەوە ڤینیسیۆس رایگەیاندووە کە دەیەوێت لە دادگادا ئیفادەیان لەسەر بدات لەسەر ئەو کارەی ئەنجامیانداوە.