تۆخێل: یارییەکەمان بەرامبەر ریاڵ مەدرید وەک یاری کۆتایی وایە

PM:04:00:29/04/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل دوپاتیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید وەک یاری کۆتایی وایە و تیپەکەشی ئامادەیە بۆ ئەو روبەڕوبوونەوەیە.

پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید، تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میوشن رایگەیاند، یارییەکی نایاب و ناوازەیە لە قۆناغی پێش کۆتایی، دەبێت تاکتیکێکی دروستیان هەبێت و بێگومان لەگەڵ ئازادییەکی باش لە یاریگادا، ناتوانن تەنها بیر لە تاکتیک بکەنەوە، وردەکاری بچووک لەم یارییانەدا یەکلاکەرەوەن.

سەبارەت بە بارودۆخی پێکانەکانی بایرنیش وتی: چاوەڕێی بارودۆخی لایمەر و ئۆپامکانۆ و دی لێختین، لە مەشقەکاندا باشتر تێدەگەین کە بارودۆخیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید چۆن دەبێت، دەبێت زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام بدرێت و هێشتا هیچ شتێک سەد لە سەد ڕوون نییە بەڵام لە ئێستادا بارودۆخی لایمەر باشتر دەبینم.

راهێنەرەکەی بایرن دەربارەی ئەنچیلۆتیش باسی لەوەکرد، ئەو راهێنەرە ئەفسانەیە، نموونەی کەسێکی ئارام و بە ئەزموونە، بەڵام خودی خۆی و یاریزانەکانیشی ئەزموونیان هەیە و ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیپەکەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە.

سەبارەت بە جود بێلینگهام وتی: پێشکەوتنی جود باوەڕپێنەکراوە، کاتێک بۆ یانەیەکی وەها گەورە یاری دەکەیت، ئەوە هێندەی تر بەنرختر دەبیت، بە باشی ڕوبەڕوی فشارەکانی یاریکردنی لە ڕیاڵ مەدرید بوەتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە یارییەکە وەک یاری کۆتایی وایە، بە جۆرێک یاری دەکەن وەک بڵێی یاری گەڕانەوە بوونی نییە، ئامانجیان گەیشتە بە یاری کۆتایی و یاریکردن لە یاریگای ویمبڵی.