بزانە کێ بووە هۆی رەتکردنەوەی کەین بۆ ریاڵ مەدرید؟

PM:03:13:29/04/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ئارەزووی گواستنەوەی کەینی هەبووە بەلام پێرێز لە پێناو مباپێ رەتیکردووەتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و یانەی ڕیال مەدرید، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ هاری کەین بکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەرگای تۆتنهامی ئینگلیزی بۆ فرۆشتنی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی بە رووی یانەی شاهانەدا کراوە بووە، بەڵام لە کۆتاییدا فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکاری راهێنەرەکەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی لە ڕۆژنامەی ڕیلیڤۆ بڵاوبووەتەوە، پێریز ئاستی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی بە بەرز زانیوە و لاری نەبووە تواناکانی، بەڵام رەتکردنەوەی بەهۆی سور بوونی بووە لە بەدەست هێنانی کیلیان مباپێ فەرەنسی و هێرشبەری پاریس سان جێرمان.

ئامارەکانی کەین لەم وەرزەدا سەرسوڕهێنەرن و لە بەشداریکردن لە 42 یاریدا توانیویەتی 42 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆمار بکات، لە کاتێکدا مباپێ 44 یاریدا 33 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەیە.