ڤان دایک بیر لە جێهێشتنی لیڤەرپوول دەکاتەوە

PM:01:34:29/04/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک پەلە ناکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەر و چاو لەو ئۆفەرانە دەکات کە بۆی هاتوون.

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێشهاتەکانی داهاتووی ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندییان لەگەڵ لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشکراکرد کە ئایا دوای رۆیشتنی کلۆپ دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.

بەپێی بەشێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ئینگلیزییەکان، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ بەڕێوبەری کاری یاریزانە هۆڵەندییەکە قسەیان کردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستەکەی درێژبکەنەوە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە وەلامی یەکلایی کەرەوەیان بداتەوە.

ئاشکراشیان کردووە، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە پەلە ناکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز، هەروەها چاو لەو ئۆفەرانە دەکات کە پێی گەیشتوون تا بڕیاریان لەسەر بدات.

هەر بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزیەکانیش، ڤان دایک ئۆفەری یانەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا و تورکیاوە پێگەیشتووە.

ڤان دایک تەمەنی 32 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەر لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، یاریزانەکە 267 یاری بە درێسی رێدزەوە ئەنجامداوە و سەرەڕای ئەوەی بەرگریکاریشە توانیویەتی 23 گۆڵ و 12 ئەسیست تۆمار بکات.