خلێفی: بەردەوام دەبین لە کاری قورس

AM:09:11:29/04/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی دوپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبن لە کاری قورس و چێژ لە ساتەوەختی بوون بە پاڵەوان دەبینن.

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان پەیامێکی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی فەرەنسا لەم وەرزەدا نارد کە بۆ سێیەم جار لەسەریەک بەدەستیان هێنا.

خلێفی لە پەیامێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەیدا نووسیویەتی، بردنەوەی خولەکە شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەڵام بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسا بۆ جاری 12 تایبەتترە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە سەر بە پاریس سان جێرمانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانەکان و لویس ئێنریکی ڕاهێنەرەکەمان و یاریدەدەرانی ستافەکەی و ڕاوێژکاری وەرزشی لویس کامپۆس و یاریدەدەرەکانی و هەروەها سەرجەم ئەندامانی یانەکە دەکەم.

وتیشی: تیپەکە لە سەرەتای وەرزەوە زۆر بەکۆمەڵ و یەکگرتوو بووە، ناتوانین هاندەرەکانمان لەبیر بکەین کە ناوازە بوون لە پشتگیریکردنی تیپەکەدا، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکان.

روونیشیکردەوە: وەک خێزان چێژ لەم ساتەوەختە وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە کاری قورس، یاری لە دوای یاری، تا دوا ساتەکانی وەرز.