ئارتێتا و پۆستیکۆگلۆ پاش یارییەکەیان چییان ووت؟

PM:11:55:28/04/2024

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دەڵێت یاریەکی زۆر سەخت بووە تەنیا نزای دەکرد بۆ بردنەوە، پۆستیکۆگلۆش باسی جیاوازیانی لەگەڵ ئارسناڵ کرد.

پاش بردنەوەیان لە تۆتنهام، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وتی: تەنیا خەریکی نزاکردن بووم، بەڕاستی یارییەکی پڕ سترێس بوو، بەرامبەر تیپێکی گەورە یاریمان کرد و ئێمە بە سێ گۆڵ لە پێش بووین و یارییەکە لەژێر کۆنترۆڵماندا بوو تا کاتێک بە هەڵە گۆڵێکمان لێ تۆمارکراوە و ئەوانیش بە بوێریەوە هێرشیان دەبرد.

راشیگەیاند، دەبێت تا کۆتایی وەرز بۆ بوون بە پاڵەوانی بجەنگن، ئەم وەرزەش بەراورد بە وەرزی پێشوو ئاست و ئەزموونیان باشترە.

ستایشی هاڤێرتزی کرد و باسی لەوەکرد سەرەڕای ئەوەی پێش یارییەکە نەخۆش بووە بەڵام ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و هەڵەکەی رایاشی بە ناخۆش وەسفکرد بەڵام پێیوایە بە ئاستە نایابەکەی پاش ئەوەی قەرەبووی کردوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام وتی: ئێمە هێشتا بە ڕادەی پێویست خۆڕاگر نین، بەتایبەت لە ساتەکانی گواستنەوەی تۆپ و لێدانە وەستاوەکان و خۆمان ڕێگە بە بەرامبەر دەدەین بە ئاسانی بگاتە گۆڵەکەمان.

سەبارەت بە جیاوازی نێوان خۆیان و ئارسناڵ رایگەیاند، ئەوان تیپێکن گرنگی بە وردەکارییەکان دەدەن و بە وردەکارییەکان سەردەکەون، بەڵام تیپیەکەی خۆی بەو جۆرە نییە و یارییەکەشیان بەو هۆکارە دۆڕاندووە.