گواردیۆلا: یارییەکی سەخت بوو

PM:11:48:28/04/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دڵخۆشە بە بردنەوەیان و پێیوایە یارییەکی سەخت و تاقەت پروکێنیان ئەنجامداوە.

پاش بردنەوەیان لە نۆتینگهام فۆرێست، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رایگەیاند، یارییەکی قورس بووە و یانەی بەرامبەر بە یاریزانی زۆر خێرا و بە کوالیتی فشاریان دەکرد، سەرکەوتنێکی گەورە بووە بۆیان ئەگەر زەوی یاریگاکە باشتر بوایە نۆتینگهام هەلەکانی دەقۆستەوە.

سەبارەت بە یاریکردن لەگەڵ ئەو یانانەی نزیکن لە دابەزین وتی: قورسە و لەو بارودۆخەدا ڕکابەرەکان توند و زۆر شەڕانگێزن، هەندێکیشیان بۆ شتێکی باوەڕپێنەکراو یاری دەکەن، ئەویش مانەوە لە خولی ئینگلتەرا، زۆر ئازارمان چەشت، بەڕاستی یارییەکی سەخت بوو، بەڵام لە کۆتاییدا توانیمان ڕزگارمان بێت و بە سەرکەوتوویی دەربچین.

دەربارەی گۆڕانکارییەکی تایمی دووەمیش باسی لەوەکرد، پێویستیان بەوە بووە پاسی زیاتر بدەن، کۆڤاسیچ یاریمەتییەکی زۆر باشی تیپەکەی داوە و زۆرکات یارییەکان ئاوا سەخت دەبن تەنیا بە هێشتنەوەی تۆپ لەلای خۆیان دەتوانن گرەوەکە ببەنەوە.