ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە تا ئێستا لەگەڵ مباپێ رێکەوتبێ

PM:11:21:28/04/2024

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە تا ئێستا لەگەڵ مباپێ رێکەوتبێ و لە ئەگەری هاتنیشی ژمارە 10ی پێنادرێت.

بەپێی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لەم دواییانەدا لەگەڵ فایزە عەماری، دایکی مباپێ قسەی کردووە سەبارەت بە درێسی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە ڕیزەکانی شاهانەدا.

پێرێز بە عەماری ڕایگەیاندووە، ئێستا ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات کە مباپێ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 10 لەبەر دەکات وەک ئەوەی پێشتر بەڵێنی پێدابوو، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی دەنگۆی مانەوەی لۆکا مۆدریچ لە یانەکە.

گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە مێرێنگێ گرێبەستێکی نوێی بۆ یەک وەرز پێشکەش بکات.

لالەیەکی ترییشەوە زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی شوباتەوە گرێبەستی مباپێی کۆتایی پێهێناوە، بەڵام بەگوێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامن لە بەرگریکردن لەو بیرۆکەیەی کە کیلیان مباپێ تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە واژۆ نەکردووە.